Enter your email Address

+49 152 5931 6512
  • Kurmancî
  • Türkçe
  • عربي
  • Deutsch
  • سۆرانی
  • English
دوو شه‌ممه‌, ئاب 15, 2022
[email protected]
Nûçe Ciwan
  • لاپەڕەی سەرەکی
  • هەواڵ
    • بەیاننامە
    • چاوپێکەوتن
    • شيکار
    • هەڵسەنگاندن
  • ژنانی گەنج
    • زانستی ژن
  • گەنج
    • گەنجانی کوردستان
    • گەنجانی جيهان
    • خوێندکار
  • دۆسیەی تایبەت
  • چاند-هونەر
  • تەواوی هەواڵەکان
No Result
View All Result
  • لاپەڕەی سەرەکی
  • هەواڵ
    • بەیاننامە
    • چاوپێکەوتن
    • شيکار
    • هەڵسەنگاندن
  • ژنانی گەنج
    • زانستی ژن
  • گەنج
    • گەنجانی کوردستان
    • گەنجانی جيهان
    • خوێندکار
  • دۆسیەی تایبەت
  • چاند-هونەر
  • تەواوی هەواڵەکان
No Result
View All Result
Nûçe Ciwan
No Result
View All Result
Home بەیاننامە

کەژەکە: ئیدی قەدەغەکردنی زمانی کوردی بەسە

کۆمیتەی پەروەردەی کەژەکە ڕایگەیاند، سیاسەتی جینۆساید و پاکتاوکردن و سڕینەوەی کلتوری ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێتەوە و داوای لە هەموان کرد تێکۆشن بۆ بە دەستهێنانی مافی خوێندن بە زمانی دایک و ئاستەنگەکانی بەردەمیان لابەن و خاوەنداری لە زمان و کلتوری خۆیان بکەن.

Chalak Ciwanro by Chalak Ciwanro
6 ئاب 2022
in بەیاننامە, تەواوی هەواڵەکان, سەردێڕ, شيکار, گشتی, لە ئەدیتۆرەوە, هەڵسەنگاندن, هەواڵ
0
کەژەکە: ئیدی قەدەغەکردنی زمانی کوردی بەسە
0
SHARES
2
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بەهدینان – کۆمیتەی پەروەردەی کەژەکە ڕایگەیاند، سیاسەتی جینۆساید و پاکتاوکردن و سڕینەوەی کلتوری ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێتەوە و داوای لە هەموان کرد تێکۆشن بۆ بە دەستهێنانی مافی خوێندن بە زمانی دایک و ئاستەنگەکانی بەردەمیان لابەن و خاوەنداری لە زمان و کلتوری خۆیان بکەن.

ڕاگەیاندراوەکەی کۆمیتەی پەروەردەی کەژەکە بەو شێوەیەیە:

“لەم وەرزی هاوینەدا لە هەموو وڵاتاندا تەواوی پەروەردەکاران بۆ ساڵی پەروەردە و خوێندنی ٢٠٢٢ – ٢٠٢٢ لەسەر شێواز و ئامڕازەکانی خوێندن و پەروەردەیەکی زانستی و پێشکەوتو گفتوگۆ دەکەن و ئاماردەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەکەن، بەڵام بەداخەوە لە تورکیا و باکوری کوردستان هەموو هەوڵەکانی مامۆستایان و خەباتارانی زمانی کوردی ڕووبەڕووی عەقڵییەتی سڕینەوە و تواندنەوە، پاکتاوکار و بکوژی دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەدا دەبنەوە و دەچەوسێنەوە. لە تورکیا و باکوری کوردستان مامۆستا و خوێندکارە کوردەکان کە بە خەیاڵ و ئومێدێکی زۆرەوە لە بەشە کوردییەکاندا خوێندویانە، ئێستا ئامادەن منداڵانی کورد بە زمانی کوردی پەروەردە بکەن تاوەکو نەوەیەکی هۆشیار و زانا و خاوەن مەعریفی و پێشکەوتوو بۆ کۆمەڵگاکەمان ئامادە بکەن. نابێت هەرگیز ئەوە لەبیر بکرێت، کە مرۆڤ بە زمانی خۆی دەژی و قسەی خۆی دەکات، بۆیە زمان، نیشانەی کلتور و رۆشنبیری، بوون و شوناسی مرۆڤەکانە.

بەپێی ئەو ئامار و زانیاریانەی لەم ڕۆژانەی دواییدا لە تورکیا بڵاوکراونەتەوە، ئەمساڵ ٢٠ هەزار خوێندکار بەفەرمی داوای خوێندن بە زمانی کوردییان کردووە، پێویستە وەزارەتی پەروەردەی تورکیا بەلانیکەمەوە ٢٠٠ مامۆستا بۆ پەروەردەکردنی ئەو خوێندکارانە دابین بکات، بەڵام تا ئێستا لە ناو سەدان مامۆستای کورد تەنیا ٣ کەسیان دامەزراندووە، هەروەک مامۆستایان و خەباتکارانی زمانی کوردی ئاماژەیان پێداوە، لەم بوارەدا بارودۆخێکی دژبەیەک و تراژیدی هەیە.

وەک هەنگاوێکی نوێ و گرنگ، لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١١دا، ئەنجومەنی خوێندنی باڵای تورکیا بەشی زمان و ئەدەبی کوردیی پەسەند کرد. هەروەها لە چەند زانکۆیەکی باکوری کوردستان بەشەکانی خوێندنی کوردی و کوردۆلۆژی (کوردناسی) کراونەوە و لە کۆلێژانەوە ساڵانە سەدان کەس بۆ مامۆستایی و وتنەوەی وانەى کوردی ئامادە دەکران و بڕوانامەیان وەردەگرت، بەڵام تا ئێستا تەنیا ٨٢ کەس لەو سەدان کاندیدە بۆ وانە وتنەوە دەستنیشانکراون و ئەوانی تریش لەدۆخێکی بێ هیوایی و بێچارەیدان و دانەمەزراون. هەروەها لە ڕێکخراوە پەروەردەییەکانی ئەمساڵ لە مانگی شوباتدا، جارێکی دیکە لە سەر گرنگیی زمانی دایکی لە ‘ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک’ دا چالاکییان ئەنجامدا، بەڵام لەلایەن دادگای دەستوورییەوە خەباتکاران و مامۆستایانی کورد سزادران. ئەم ڕێبازەی دەوڵەتی تورک بە ڕوونی دەریدەخات، کە سیاسەتی جینۆساید و پاکتاوکردنی و گوشاری و سڕینەوەى کلتووری و ڕۆشنبیری لەسەر گەلەکەمان و دامودەزگا دیموکراتییەکان ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێتەوە.

ئێمە وەک کۆمیتەی پەروەردەی کەژەکە بە ناوی هەموو ژنانی ئازادیخواز و ئەوانەى تێکۆشان بۆ ئازادی دەکەن ئەو ڕەفتار و هەڵسوکەوتەى وەزارەتی پەروەردە و دادگای دەوڵەتی تورک بە جینۆسایدی کلتوری دژی ژنان و دایکان و گەلی خۆمان پێناسە دەکەین، بۆیە بە توندی شەرمەزاری دەکەین. هەروەها داوا دەکەین، کە لە چوارچێوەی مافەکانی نەوەیەکدا، هەموو رێکخراوەکانی کۆمەڵەی مەدەنی، ڕۆشنبیری و ڕۆشنبیری لە تورکیا بە گرتنەبەری شێوازی جۆراوجۆر رێگا بۆ ئازادیی رۆشنبیری و فیکری بکەنەوە.

ئەم سیاسەتە نکۆڵیکار و پاکتاوکار و بکوژە، بەسەر خوێندکاران و دامودەزگاکان و خەباتکاران و مامۆستایانی کورددا دەسەپێنرێت، هاوکاتیش هێرشیشە بۆ سەر تەواوی بوون و بەهاکانی کۆمەڵگاکەمان، بۆیە پێویستە پێش هەموو شتێک ژنان و دایکان و تەواوی کۆمەڵگاکەمان لە بەرامبەر ئەم هێرشە پاکتاکاری و سڕینەوەیەدا بێدەنگ نەبن. بە هۆشیاریی “سزادانی هەر دامەزراوە و مامۆستایەکی کورد سزادانی هەموو کۆمەڵگایە”، پێویستە خاوەنداری و پشتیوانی لە هەموو مامۆستایان و خەباتکاران و دامودەزگاکانیان بکەن و بۆ مسۆگەرکردنی مافی پەروەردە و خوێندن بە زمانی دایک لە تورکیا و کۆتایهێنان بە هەموو ئاستەنگیەکان تێبکۆشن، وەک ئەرکی نیشتمانی بەبێ ڕاوەستان و پسانەوە چالاکیی دیموکراتیکی بەهێز ئەنجام بدەن، بە پێداگری و بڕیارەوە خاوەنداری لە زمان و کولتوری خۆتان بکەن”.

Previous Post

شیار شەڤگەر: ‘ئێمە هەرگیز شەهیدەکانمان لەبیرناکەین’

Next Post

هێزل ئۆزگور: یه‌ژه‌ئاستار پێشه‌نگایه‌تی ده‌كات

Next Post
هێزل ئۆزگور: یه‌ژه‌ئاستار پێشه‌نگایه‌تی ده‌كات

هێزل ئۆزگور: یه‌ژه‌ئاستار پێشه‌نگایه‌تی ده‌كات

مانشێت

  • تایبەت – بۆ یادی مام زەکی کەسایەتییەکی نەتەوەیی و هەستێکی شۆڕشگێڕانە
  • تایبەت – دوای حەمڵەی چەکداری ١٥ی تەباخ، دەسەڵاتە فاشیستەکان شکۆمەندی خۆیان لەدەستدا
  • ڕۆژەڤی ١٥ی ئابی ٢٠٢٢
  • سیامەند موعینی: هەڤاڵ رێزان ڕێگای بەرەو بەدیهێنانی ئازادییە
  • یەژەئاستار: هەر ژنێک کە لە شاخەکان بەرخۆدان دەکات، میراتگری یەکەمین گولەیە
  • گەریلا بەبۆنەی هەنگاوی ١٥ی تەباخ چالاکی ئەنجامدا: ١٠ داگیرکەر سزادران
  • هێزەكانی ڕزگاریی عەفرین: لە دوو چالاکیدا شەش سەرباز و چەتەی تورک كوژران

الأكثر قراءة

  • یەژەئاستار: هەر ژنێک کە لە شاخەکان بەرخۆدان دەکات، میراتگری یەکەمین گولەیە

    یەژەئاستار: هەر ژنێک کە لە شاخەکان بەرخۆدان دەکات، میراتگری یەکەمین گولەیە

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • تایبەت – بۆ یادی مام زەکی کەسایەتییەکی نەتەوەیی و هەستێکی شۆڕشگێڕانە

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • تایبەت – دوای حەمڵەی چەکداری ١٥ی تەباخ، دەسەڵاتە فاشیستەکان شکۆمەندی خۆیان لەدەستدا

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • گەریلا بەبۆنەی هەنگاوی ١٥ی تەباخ چالاکی ئەنجامدا: ١٠ داگیرکەر سزادران

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • هێزەكانی ڕزگاریی عەفرین: لە دوو چالاکیدا شەش سەرباز و چەتەی تورک كوژران

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • ڕۆژەڤی ١٥ی ئابی ٢٠٢٢

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • پاژک: ڕۆحی ١٥ی تەباخ لە چیاکانی کوردستان داستان دەئافرێنێت

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • موراد کارایلان: قەڵەمبازی پانزدەی تەباخ لەتاریكی دا، هەڵگیرساندنی مۆمێك بوو

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • سیامەند موعینی: هەڤاڵ رێزان ڕێگای بەرەو بەدیهێنانی ئازادییە

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • تایبەت – ڕۆحی ١٥ی تەباخ لە ڕێگای عەگیدەکانی زاپ لە لووتکە دایە

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
Nûçe Ciwan

Copyright © Nûçe Ciwan 2018. Hemû mafên xwe parastî ye.

زمان

  • Kurmancî
  • Türkçe
  • عربي
  • Deutsch
  • سۆرانی
  • English

لەگەڵمان بە

No Result
View All Result
  • سۆرانی
    • Kurmancî
    • Türkçe
    • عربي
    • Deutsch
    • English
  • لاپەڕەی سەرەکی
  • بەیاننامە
  • چالاکی
  • چاند-هونەر
  • چاوپێکەوتن
  • شيکار
  • خوێندکار
  • ژنانی گەنج
  • گەنجانی جيهان
  • گەنجانی کوردستان
  • دۆسیەی تایبەت
  • تەواوی هەواڵەکان

Copyright © Nûçe Ciwan 2018. Hemû mafên xwe parastî ye.