Enter your email Address

+49 152 5931 6512
  • Kurmancî
  • Türkçe
  • عربي
  • Deutsch
  • سۆرانی
  • English
هه‌ینی, ئاب 19, 2022
[email protected]
Nûçe Ciwan
  • لاپەڕەی سەرەکی
  • هەواڵ
    • بەیاننامە
    • چاوپێکەوتن
    • شيکار
    • هەڵسەنگاندن
  • ژنانی گەنج
    • زانستی ژن
  • گەنج
    • گەنجانی کوردستان
    • گەنجانی جيهان
    • خوێندکار
  • دۆسیەی تایبەت
  • چاند-هونەر
  • تەواوی هەواڵەکان
No Result
View All Result
  • لاپەڕەی سەرەکی
  • هەواڵ
    • بەیاننامە
    • چاوپێکەوتن
    • شيکار
    • هەڵسەنگاندن
  • ژنانی گەنج
    • زانستی ژن
  • گەنج
    • گەنجانی کوردستان
    • گەنجانی جيهان
    • خوێندکار
  • دۆسیەی تایبەت
  • چاند-هونەر
  • تەواوی هەواڵەکان
No Result
View All Result
Nûçe Ciwan
No Result
View All Result
Home تەواوی هەواڵەکان

شیار شەڤگەر: ‘ئێمە هەرگیز شەهیدەکانمان لەبیرناکەین’

شیار شەڤگەر ئەندامی فەرماندەیی یەرەکە یادی ئەو شەهیدە شکۆمەند و سەربەرزانە کردەوە، کە لە ئەنجامی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و ئێران و بە هاوکاریی خۆفرۆشان شەهید بوون و ڕایگەیاند، بە دڵنیاییەوە لێپرسینەوە لە داگیرکەران و خۆفرۆشەکان دەکەین.

Chalak Ciwanro by Chalak Ciwanro
6 ئاب 2022
in تەواوی هەواڵەکان, سەردێڕ, شيکار, گشتی, هەڵسەنگاندن, هەواڵ
0
شیار شەڤگەر: ‘ئێمە هەرگیز شەهیدەکانمان لەبیرناکەین’
0
SHARES
3
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بەهدینان – شیار شەڤگەر ئەندامی فەرماندەیی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە )، لە ساڵیادی شەهیدانی داڵاهۆ لە ٢٠١٥ و ساڵیادی شەهیدانی ٢٠٢٠ی ئاسۆس و ساڵیادی شەهید لەشکەر دڵبرین کردەوە و باسی لە ژیان و شەهادەەتی ئەو شەهیدە شکۆمەند و سەربەرزانە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد.

‘ئێمە لەسەر بنەمای فکر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ مافی خۆپاراستنمان بەڕێوەدەبەین’

شیار شەڤگەر لە سەرەتای وتەکانیدا یادی هەموو شەهیدانی شۆڕشی کردەوە و ئاماژەی بە شەڕی زاپ و ئاڤاشین کرد. شەڤگەر سڵاوی لە هەموو ئەو هەڤاڵانە کرد، کە بە بەرخۆدانی خۆیان مێژوو دەنووسنەوە و وتی: “بەو بەرخودانە بەرز و شکۆمەندانەیە، ئەو دوژمنە کە لە دژی گەلەکەمان کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات، تێکدەشکێنرێت، ئەو بەرخۆدانەی گەریلاکان ئەنجامی دەدات پلانەکانی دوژمنی بێ کاریگەر کردووە. بزووتنەوەی ئاپۆیی بزووتنەوەی شەهیدانە، دوژمنەکەمان دەیەوێت هەموو ڕۆژێک سیاسەتی جینۆساید و پاکتاوکردن بسەپێنێت، ئێمەش بۆ پاراستنی گەلەکەمان تێدەکۆشین. تێکۆشانیش بەبێ قوربانی نابێت. ئێمە لەسەر بنەمای فکر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ مافی خۆپاراستنی خۆمان بەڕێوەدەبەین”.

‘هەڤاڵ لەشکەر بە فەرماندەیی، هەڤاڵێتیی، ڕێباز و هەڵوێستەکانی لە تێکۆشاندا بوو’

شەڤگەر ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٦دا فەرماندە لەشکەر جودی لەگەڵ دەستەیەک لە هەڤاڵان دا لەلایەن دەوڵەتی ئێرانی داگیرکەرەوە لە ناوچەی داڵاهۆ شەهید کرا و وتی: “هەڤاڵ لەشکەر فەرماندەی ئەیالەتی داڵاهۆ بوو. کاتێک هەڤاڵان لە ئەرکدا بوون هێرشیان کردە سەریان و لە ئەنجامدا هەڤاڵانمان شەهید بوون.

فەرماندەیی یەرەکە لەشکەر جودی لە هەموو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا تێکۆشابوو. بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای ڕاستیی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان بگەیەننە هەموو ئاست و جومگەکانی کۆمەڵگا و بۆ ئەوەش تێدەکۆشا و ڕێیدەکرد و تێکۆشانی بەڕێوەدەبرد. لە کۆمەڵگەیەکی وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەردا گەورە ببوو. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ دەستگیرکرا، بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوو، هەڤاڵ لەشکەر بە فەرماندەیی، هەڤاڵێتیی، ڕێباز و هەڵوێستی خۆی لە خەبات و تێکۆشاندا بوو. بۆ ئەوەی بتوانێت بەرامبەر بە دوژمن سەربکەوێت هەمیشە لە تێکۆشان دا بوو. هەڤاڵێکی خوێندەوار بوو، کە خۆی لە فەلسەفە و هزری ڕێبەر ئاپۆدا قووڵ کردبوویەوە، لەلایەنی تاکتیکییەوە خۆی وەک فەرماندەیەکی ئەیالەت، کە چۆنە لە دژی داگیرکەر شەڕ بکات و هەڤاڵانی لای خۆی پەروەردە بکات، هەموو کات خۆی بە رێکخستن دەکرد. بەڕاستی هەڤاڵ لەشکەر هەمیشە نمونە بوو. لە ناوچەی داڵاهۆ گەلەکەمان لە جاف خۆشیان دەویست و رێزیان لێدەگرت، ئەو پەیوەستبوون و خۆشەویستییەش لە هەڤاڵ لەشکەرەوە بۆ گەل دیار و ڕوون بوو. فەرماندەیەکی ئاوەها لیهاتوو و خۆشەویست بوو، کە رێز و خۆشەویستیی لە دڵی گەلەکەماندا دەچاند”.

شەڤگەر ئاماژەی بەوەشکرد، شەهیدبوونی هەڤاڵ لەشکەر زیانێکی گەورە بوو بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و وتی: “بەڵام ئێستا وەک هاورێکانی ڕایدەگەیەنین، ئێمە تا دوا هەناسەمان درێژە پێدەری رێگاکەى دەبین. لە کەسایەتیی خۆماندا تایبەتمەندییەکانی ئەو بە شێوەیەکی راست و دروست بەرجەستە دەکەین و ئەو تایبەتمەندییانە لە کەسایەتیی خۆماندا بونیاتی دەنێین. بۆ ئەوەی ئامانجەکانی شەهید لەشکەر بەدی بهێنین، تا دوا هەناسە تێدەکۆشین بۆ ئەوەى شایستەی ئەو بین. ئەو هەمیشە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا بۆ ئێمە دەبێتە بەڵێن، نموونە و پەیمان”.

‘هەڤاڵ عەلی شێر هەمیشە لە لێکۆڵینەوەدا بوو و خۆی پەروەردە دەکرد’

شەڤگەر ڕایگەیاند، عەلیشێر کە لە ناو ئەو دەستەیەدا بوو، کە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە شەهید بوو وتی: “ئەو هەڤاڵێکی خەڵکی ئامەد بوو. لەبەر ئەوەی ئەو تێکۆشانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت تێکۆشانێکی نەتەوەییە لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە ڕۆڵە تێکۆشەرەکانی کورد بەشداریی تیادا دەکەن. لەو چوارچێوەیەشدا هەڤاڵ عەلی شێر بەشداری لە خەبات و تێکۆشانی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد. بە فیداکاری و دڵسۆزی خۆیی، هەمیشە لەنێو هاوڕێکاندا خۆشەویست بوو. بۆ ئەوەی لە ڕووی تاکتیکییەوە خۆی پێشبخات، بەبێ حساب و سنوور بەشداریی لە کاروبارەکانی ژیاندا دەکرد. هەمیشە لە گەڕان و لێکۆڵینەوەدا بوو و خۆی پەروەردە دەکرد”.

‘ئێمە هەرگیز شەهیدەکانمان لەبیرناکەین’

شەڤگەر لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە شەهید بروسک و شەهید مێرخاس کرد و وتی: “هەڤاڵ بروسک خەڵکی شاری مەریوان بوو. لە تەمەنی گەنجیدا چووە چیاکانی کوردستان تاوەکو لە دژی داگیرکاریی دەوڵەتی ئێران تێبکۆشێت و بۆ ئەوەش رێگای چیاکانی کوردستانی گرتە بەر.

Previous Post

خوێندەکارەکانی بەشی زانستە تەکنیکیەکانی زانکۆی ڕۆژئاڤا پڕۆژەکانی دەرچوونیان پێشکەش کرد

Next Post

کەژەکە: ئیدی قەدەغەکردنی زمانی کوردی بەسە

Next Post
کەژەکە: ئیدی قەدەغەکردنی زمانی کوردی بەسە

کەژەکە: ئیدی قەدەغەکردنی زمانی کوردی بەسە

مانشێت

  • هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە تەندورەک شەهید بوون
  • هێزەکانی ڕزگاری عەفرین: ٢ چەتەی داگیرکەر کوژران +ڤیدیۆ چالاکی
  • فوئاد بێریتان: تۆڵەی راستەقینەی شەهید ڕێزان جاوید بەپێشخستنی خەبات لە رۆژهەڵاتی کوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌‌
  • فەتوا دژە کوردەکەی خومەینی چۆن ڕۆژهەڵاتی كوردستانی كردە گۆمی خوێن؟
  • تایبەت – بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی شەهید ڕێناس ڕۆژ، فەرماندەی فیدایی و ڕاست ترین ڕێناسی شۆڕشی زەمانە
  • ڕۆژەڤی ١٩ی ئابی ٢٠٢٢
  • هەپەگە: ٦ سەربازی داگیركەر سزار دران و گورز لە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان درا

الأكثر قراءة

  • تایبەت – بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی شەهید ڕێناس ڕۆژ، فەرماندەی فیدایی و ڕاست ترین ڕێناسی شۆڕشی زەمانە

    تایبەت – بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی شەهید ڕێناس ڕۆژ، فەرماندەی فیدایی و ڕاست ترین ڕێناسی شۆڕشی زەمانە

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە تەندورەک شەهید بوون

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • گەریلا ڤیدیۆی تەرمی سەربازی تورک ناجی کایگسزی بڵاوکردەوە

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • گەنجانی عێراق: لە دژی تورکیە لە هەر شوێنێک هەڵوێست نیشان بدەن

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • فوئاد بێریتان: تۆڵەی راستەقینەی شەهید ڕێزان جاوید بەپێشخستنی خەبات لە رۆژهەڵاتی کوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌‌

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • هێزەکانی ڕزگاری عەفرین: ٢ چەتەی داگیرکەر کوژران +ڤیدیۆ چالاکی

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • فەتوا دژە کوردەکەی خومەینی چۆن ڕۆژهەڵاتی كوردستانی كردە گۆمی خوێن؟

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • بەرخۆدانی گەریلا شکستی بە سوپای تورک هێناوە

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • هەپەگە شەهیدبوونی دوو گەریلای ڕاگەیاند

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • ڕۆژەڤی ١٩ی ئابی ٢٠٢٢

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
Nûçe Ciwan

Copyright © Nûçe Ciwan 2018. Hemû mafên xwe parastî ye.

زمان

  • Kurmancî
  • Türkçe
  • عربي
  • Deutsch
  • سۆرانی
  • English

لەگەڵمان بە

No Result
View All Result
  • سۆرانی
    • Kurmancî
    • Türkçe
    • عربي
    • Deutsch
    • English
  • لاپەڕەی سەرەکی
  • بەیاننامە
  • چالاکی
  • چاند-هونەر
  • چاوپێکەوتن
  • شيکار
  • خوێندکار
  • ژنانی گەنج
  • گەنجانی جيهان
  • گەنجانی کوردستان
  • دۆسیەی تایبەت
  • تەواوی هەواڵەکان

Copyright © Nûçe Ciwan 2018. Hemû mafên xwe parastî ye.