Enter your email Address

+49 152 5931 6512
  • Kurmancî
  • Türkçe
  • عربي
  • Deutsch
  • سۆرانی
  • English
هه‌ینی, ئاب 19, 2022
[email protected]
Nûçe Ciwan
  • لاپەڕەی سەرەکی
  • هەواڵ
    • بەیاننامە
    • چاوپێکەوتن
    • شيکار
    • هەڵسەنگاندن
  • ژنانی گەنج
    • زانستی ژن
  • گەنج
    • گەنجانی کوردستان
    • گەنجانی جيهان
    • خوێندکار
  • دۆسیەی تایبەت
  • چاند-هونەر
  • تەواوی هەواڵەکان
No Result
View All Result
  • لاپەڕەی سەرەکی
  • هەواڵ
    • بەیاننامە
    • چاوپێکەوتن
    • شيکار
    • هەڵسەنگاندن
  • ژنانی گەنج
    • زانستی ژن
  • گەنج
    • گەنجانی کوردستان
    • گەنجانی جيهان
    • خوێندکار
  • دۆسیەی تایبەت
  • چاند-هونەر
  • تەواوی هەواڵەکان
No Result
View All Result
Nûçe Ciwan
No Result
View All Result
Home بەیاننامە

سیناریۆی حکومەتی ولایەتی فەقیە دژی ٤ چالاکی سیاسی کورد، پڕۆژەیەکی مایەپووچ و سواوە

Chalak Ciwanro by Chalak Ciwanro
6 ئاب 2022
in بەیاننامە, تەواوی هەواڵەکان, سەردێڕ, شيکار, گشتی, هەڵسەنگاندن, هەواڵ
0
سیناریۆی حکومەتی ولایەتی فەقیە دژی ٤ چالاکی سیاسی کورد، پڕۆژەیەکی مایەپووچ و سواوە
0
SHARES
4
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

ناوەندی هەواڵەکان – لە پێوەندی لەگەڵ دەستگیرکردن و نەبوونی زانیاریی لەسەر چوار چالاکی سیاسی و ئەندامی حیزبی کۆمەڵە کە لە لایەن هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوون، کۆمەڵێک لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و داواکارن کە شوێن و وەزعی ئەو گیراوانە ئاشکرا ببێت. ئەم ڕێکخراوانەی مافی مرۆڤ بە ئاماژەدان بە دۆسیەی خراپی دەوڵەتی ئێران لە دژی چالاکانی سیاسی نەتەوەکانی کورد، بەلوچ، عەرەب و هتد لە ژێر کۆلۆنیالیزەکردندان، داوای دەستێوەردانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤیان کردووە بۆ ڕزگارکردنی گیانی ئەو زیندانیانە سیاسییانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەقی بەیاننامەکە بڵاودەکاتەوە:

هەر وەک ئاگادارن، ریکەوتی ٢٣ی ژولای ٢٠٢٢، هەواڵی دەستبەسەرکرانی تیمێک لە ئەندامانی “کۆمەڵە” بە ناوەکانی “محەممەد فەرامەرزی، موحسین مەزلووم، پژمان فاتحی و وەفا ئازەربار” لە راگەیاندنێکدا لە لایەن کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانەوە بڵاوکرایەوە.
بەدوای ئەوەدا راگەیاندنەکانی سەر بە حکومەتی کوماری ئیسلامی ئێران بە پشتبەستن بە راپۆرتی “وەزاڕەتی ئیتلاعاتی ئێران” لەم پێوەندییەدا هەواڵی گرتنی تیمێک لە ئەندامانی “کۆمەڵە”یان بڵاوکردەوە.
ئەوەی هەر لە سەرەتاوە ئاشکرا بوو، راگەیاندنەکانی سەر بە دەوڵەتی ئیران بە مەبەستی چەواشەکاری و بەلاڕێدا بردنی بیروڕای گشتی، دەستبەسەرکرانی ئەم چالاکە سیاسییانەیان بە هەوڵدان بۆ کردەوەیەکی خرابکارانە و ترۆریستی ناودیر کرد و هاوکات حیزبەکانی کوردستانی بە هاوکاری کردن لەگەڵ ئیسڕائیل بۆ کردەوەی ترۆریستی تاوانبار کرد. راگەیاندنەکانی سەر بە دەوڵەتی ئیران بۆ ئەوەی سیناریۆی ئامادە کراوی وەزاڕەتی ئیتلاعاتی ئێران تەواو جێبخەن رایانگەیاند کەلوپەل و پێداویستییەکانی ئەو تیمە لە رێگای کۆڵبەرانەوە هاتۆتە ناو ئیرانەوە.
هەرچەندە ماوەی چەند رۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەم چوار چالاکە سیاسیەی ئەندامی کۆمەڵە تێدەپەڕێ، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان، بەڵام هیچ زانیارییەک لە سەر بارودۆخی ئەم چالاکە سیاسییانە لەبەردەستدا نییە.
ئەم چوار چالاکە سیاسییە کە لە هەموو مافە سەرەتایی و سروشتی و ئینسانییەکانیان بێ بەش کراون هەوەها بەلەبەرچاوگرتنی راگەیاندنەکانی پێشووی وەزاڕەتی ئیتلاعات و لێدوانەکانی ئەم دواییانەی وەزیری ئیتلاعات لە مەجلیس و لە سەفەرەکەیدا بۆ کوردستان و پارێزگای سنە، شیمانەی ئەوە دەکرێ ناچار بە ئێعتڕاف و دانپێدانانی زۆرەملیان بکەن و سنیاریۆسازی ناوەندە ئەمنییەکانی دژی ئەم چالاکە سیاسییانە لە ئارادایە.
هەروەها بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی حکومەتی ئێران حزبەکانی کوردستانی بە “هەوڵی ترۆریستی” تۆمەتبار کردووە و لە بەشێک لە راگەیاندنەکەی “وەزاڕەتی ئیتلاعات”دا لەمبارەوە هاتووە کە: “کەلوپەل و پێداویستی ئەم تیمە لە رێگای کۆڵبەرانەوە هاتووەتە خاکی ئێرانەوە.” پێمان وایە سیناریۆسازی ئەم دواییەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە راستای رەوایی دانە بە هێرشی چاوەڕوانکراو بۆ سەر بنکە و بارەگای حیزبەکانی کوردستان و سەرکوتی چالاکانی سیاسی و مەدەنی کوردەستان، کوشتاری کۆڵبەران و درێژەدان بە قەتڵ و کوشتار لە کوردستان و خەڵکی ستەملێکراو لە ئێران.

ئێمە کۆمەلێک رێکخراوی مافی مرۆڤی بەلەبەرچاوگرتنی پێشینەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بابەت ناچار کردن بە ئێعتڕاف و دانپێدانانی زۆرەملی و سیناریۆسازی لە ژێر ئەشکەنجە و ئازاری جۆراوجۆر و شاهیدی زۆرەملی بەندکراوان دژی خۆیان، نیگەرانی قوڵی خۆمان لە پێوەند لەگەڵ کەیسی ئەم چوار چالاکە سیاسییە دەردەبڕین و لە سەر ئەم باوەڕەین دەبێ پڕۆسەی دادگایی ئەم چوار چالاکە سیاسییە بە پێی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ و پەیماننامەی نێونەتەویی مافە مەدەنی و سیاسییەکان بە چاوەدێری وردی کۆڕ و کۆمەڵە نێونەتەوەییەکان و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ بەڕێوەبچێ، دەنا هەر جۆرە تۆمەت و ئێعتڕاف و دانپێدانانێک نایاسایی و ناپەسەندە.

١: کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
٢: ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵات کوردستان “چاونیوز”
٣: رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا
٤: کەمپەینی پشتیوانی لە بەندکراوانی سیاسی و نا بۆ سێدارە
٥: ناوەندی مافی مرۆڤی ئەحواز
٦: کەمپەینی چالاکانی بلووچ
٧: ناوەندی هاوپشتی ئێرانیان
٨: ناوەندی چالاکانی مافی مرۆڤی کوردستان
٩: کەمپەینی پارێزگاری لە بەندکراوانی سیاسی و مەدەنی

٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٢ی میلادی

Previous Post

دەوڵەتى تورک سزای ژووری تاکە کەسیی بەسەر فاتمە ئۆزبای تووشبوی نەخۆشیی شێرپەنجەدا سەپاند

Next Post

بەپەلە: چالاکیی دژ بە بنکەى میتی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سیرێ بڵاوکرایەوە

Next Post
بەپەلە: چالاکیی دژ بە بنکەى میتی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سیرێ بڵاوکرایەوە

بەپەلە: چالاکیی دژ بە بنکەى میتی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سیرێ بڵاوکرایەوە

مانشێت

  • هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە تەندورەک شەهید بوون
  • هێزەکانی ڕزگاری عەفرین: ٢ چەتەی داگیرکەر کوژران +ڤیدیۆ چالاکی
  • فوئاد بێریتان: تۆڵەی راستەقینەی شەهید ڕێزان جاوید بەپێشخستنی خەبات لە رۆژهەڵاتی کوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌‌
  • فەتوا دژە کوردەکەی خومەینی چۆن ڕۆژهەڵاتی كوردستانی كردە گۆمی خوێن؟
  • تایبەت – بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی شەهید ڕێناس ڕۆژ، فەرماندەی فیدایی و ڕاست ترین ڕێناسی شۆڕشی زەمانە
  • ڕۆژەڤی ١٩ی ئابی ٢٠٢٢
  • هەپەگە: ٦ سەربازی داگیركەر سزار دران و گورز لە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان درا

الأكثر قراءة

  • تایبەت – بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی شەهید ڕێناس ڕۆژ، فەرماندەی فیدایی و ڕاست ترین ڕێناسی شۆڕشی زەمانە

    تایبەت – بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی شەهید ڕێناس ڕۆژ، فەرماندەی فیدایی و ڕاست ترین ڕێناسی شۆڕشی زەمانە

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە تەندورەک شەهید بوون

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • گەنجانی عێراق: لە دژی تورکیە لە هەر شوێنێک هەڵوێست نیشان بدەن

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • هێزەکانی ڕزگاری عەفرین: ٢ چەتەی داگیرکەر کوژران +ڤیدیۆ چالاکی

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • گەریلا ڤیدیۆی تەرمی سەربازی تورک ناجی کایگسزی بڵاوکردەوە

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • فوئاد بێریتان: تۆڵەی راستەقینەی شەهید ڕێزان جاوید بەپێشخستنی خەبات لە رۆژهەڵاتی کوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌‌

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • فەتوا دژە کوردەکەی خومەینی چۆن ڕۆژهەڵاتی كوردستانی كردە گۆمی خوێن؟

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • بەرخۆدانی گەریلا شکستی بە سوپای تورک هێناوە

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • تایبەت ـ بەرێوبەری جەنگی حەفتانین : باسکردنی بەرخودان و جەنگ

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
  • هەپەگە شەهیدبوونی دوو گەریلای ڕاگەیاند

    0 shares
    Share 0 Tweet 0
Nûçe Ciwan

Copyright © Nûçe Ciwan 2018. Hemû mafên xwe parastî ye.

زمان

  • Kurmancî
  • Türkçe
  • عربي
  • Deutsch
  • سۆرانی
  • English

لەگەڵمان بە

No Result
View All Result
  • سۆرانی
    • Kurmancî
    • Türkçe
    • عربي
    • Deutsch
    • English
  • لاپەڕەی سەرەکی
  • بەیاننامە
  • چالاکی
  • چاند-هونەر
  • چاوپێکەوتن
  • شيکار
  • خوێندکار
  • ژنانی گەنج
  • گەنجانی جيهان
  • گەنجانی کوردستان
  • دۆسیەی تایبەت
  • تەواوی هەواڵەکان

Copyright © Nûçe Ciwan 2018. Hemû mafên xwe parastî ye.