کاستاریکا – ژیان لە زیندانێکدا بۆ ماوەی ٢٣ ساڵ چۆنە؟ “بەندیخانەیێک بێ شەو” (لاسلدا سین لوچە) ئەم پرسیارە دەکات و لێکۆڵینەوە لەوە دەکات کە زیندانیبوون، ژیان لە گۆشەگیری و چۆنێتی لەدایکبوونی بەرخۆدان لە ژێر سەختترین بارودۆخدا مانای چییە. شانۆگەرییەکە ژیان و هزری سیاسی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلان نیشان دەدات، کە لە ساڵی 1999وە لە پیلانگێڕیکی نێودەوڵەتییەوە زیندانی کراوە، شانۆگەرییەکە لە ساڵی 2019 لە نووسینی گالدەر ئیروستا و لە دەرهێنانی میرێیا گابیلۆندۆ لە ساڵی 2022، چوار دیواری شانەیەکی دابڕاو دەهێنێتە سەر شانۆ و نیشان دەدات کە چۆن ژیانی مرۆڤ کە لە فەزایەکی بچووکدا سنووردارە دەتوانێت بەر پێشێلکارییە بێسنوورەکانی مافی مرۆڤ بکەوێت، وەک ڕووناکی کە هەرگیز ناکوژێتەوە.