سڵێمانی – ته‌رمی شه‌ڕڤانێکی هێزەکانی سووریای دیموکرات-قه‌سه‌ده بەناوی هاوبه‌ش بانیشاری ناوسراو بە هیوا باران لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە بەرەو سلێمانی بەڕێکرا، کە له كۆبانێ شه‌هیدبووە.
ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی سه‌دان كه‌س، تەرمی شەڕڤانێکی قەسەدە بەناوی هاوبه‌ش بانیشاری ناوسراو بە هیوا باران لە دەروازەی سێمالکاوە لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە بەرەو سلێمانی بەڕێکرا.
له گۆڕه‌پانی ده‌روازه‌ی سێمالكا بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید هیوا باران پێشوازییان له جه‌ماوه‌ر كرد، لە مەراسیمەکەدا خالید دارا، ئه‌ندامی دەستەی به‌ڕێوه‌به‌ریی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی قه‌سه‌ده وتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا وتی: قه‌سه‌ده و ته‌واوی گه‌لی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا پابەند دەبن بە شەهیدان و پاراستنی دەستەکەوتەکانیانەوە.
له‌لایه‌كی تریشەوە سوعاد مسته‌فا، دایكی شه‌هید هه‌ڤرین خه‌ڵه‌ف وتارێکی پێشکەشکرد و وتی: ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان شه‌هیدێكی دیكه‌ی خۆیان بەڕێدەکەن، كه گیانی خۆیان له‌پێناو ژیانێكی شكۆمه‌ندانه و ئازاد به‌خت كرد.
دوای وتارەکان تەرمی شەهید ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و بەڕێکرایەوە بەرەو باشووری کوردستان، بڕیاریشە ئەمشەو تەرمەکەی لە سنووری شارۆچکەی سەیدسادق بەخاکبسپێردرێت.