ناوەندی هەواڵەکان- وەک بەشێک لەو هەڵمەتەی کە کۆمەڵگای گەنجان دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و هاوپەیمانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە 14ی نیسان لە ناوچەکانی پاراستنی میدیا دەستیپێکردووە، 50 گەنجی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری رۆژهەڵاتی سوریا بەشداری ڕێزەکانی گەریلا بوون. گەنجانی عەرەب کە چوونە ڕیزی گەریلاوە بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد
گەنجانی عەرەب کە بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوون لەسەر بنەمای ئەو هەڵمەتەی کە لەلایەن کۆمەڵەی گەنجانەوە ڕاگەیەندرابوو، بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد و بۆچوونی خۆیان خستەڕوو و باسیان لە هۆکاری بەشداربوونیان کرد گەنجان لە وتارەکەیاندا ڕایانگەیاند، کە پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆ شارستانیەتی دیموکراتی گەلان بە فکری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان یەکەمین پارادیگمایە کە لە پرۆژەکەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەرکەوتوو بووە لەم دواییانەدا داوا لە گەنجان و ژنان کرا کە بچنە ڕیزی گەریلاوە